کۆڵبەر

بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان

04:22 - 6/11/2024

بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی سێشەممە "١٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٣" کۆڵبەرێک بە ناوی "جەبار زارعی" خەڵکی ئاوایی "کۆڵەسە سەفلی"ی سەر بە قەزای ناوەندی شاری سەردەشت ، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری "قەندیل" بە سەختی بریندار بووە .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ کۆڵبەری بریندار بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی پیرانشار کراوە .

زۆربینراوترین