بەندکراوان
دەستبەسەر کران و نادیاری چارەنوسی مامۆستایەکی خەڵکی سەقز
12:45 - 4/12/2024
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی دووشەممە "٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣" مامۆستایەک بە ناوی "ئازاد خادم" خەڵکی سەقز ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .
سەرەڕای بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئازاد خادم ، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەکیان لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی دەست نەکەوتووە .
شایانی باسە تا ساتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵی هیچ زانیاریەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و تۆمەتەوەپاڵدراوەکان دژی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە .
02:25 - 4/12/2024 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- گیانلەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی سەقز بە هۆی ڕووداوی کار
- دەستبەسەر کرانی مامۆستایەکی خەڵکی کامێران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
- دەرکردن و دوور خستنەوەی نایاسایی چوار مامۆستا لە لایەن لیژنەی پێڕاگەیشتن بە تاوانە ئیدارییەکانی وەزارەتی پەروەردەوە لە دیواندەرە
- بەردەوامی دەستبەسەر کردنەکان لە سەقز لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
- مامۆستایەکی خەڵکی کامیاران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا