بەندکراوان
بەردەوامی دەستبەسەر کردنەکان لە سەقز لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
11:26 - 6/12/2024
هانا : لە درێژەی شەپۆلی بەرینی دەستبەسەر کردنەکان لە شاری سەقز ، ڕۆژی دووشەممە "١٢ی سەرماوەزی ١٤٠٣" دوو شارۆمەند بە ناوەکانی "حوسێن فیروزی و هیوا فەیزی" خەڵکی ئاوایی "مۆلاناوا"ی سەر بە سەقز ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون .
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتوون ؛ ئەم دوو شارۆمەندە بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی و فەرمانی دادگا دەستبەسەر و پاشان بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتنگەیەکی ئەمنیەتی لە سەقز ڕاگوێزراون .
شایانی باسە تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم دوو شارۆمەندە بەردەست نیە .
11:29 - 6/12/2024 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- گیانلەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی سەقز بە هۆی ڕووداوی کار
- دەستبەسەر کران و نادیاری چارەنوسی مامۆستایەکی خەڵکی سەقز
- دەستبەسەر کران و نادیاری چارەنوسی شارۆمەندێکی خەڵکی سەقز
- سەقز / ناڕوونی چارەنوسی فەرشاد شوکروڵڵا لەگەڵ تێپەڕ بوونی ٤٧ ڕۆژ لە کاتی ڕفاندنی لە لایەن ئیتڵاعاتی سوپاوە