بەندکراوان
سەقز / ناڕوونی چارەنوسی فەرشاد شوکروڵڵا لەگەڵ تێپەڕ بوونی ٤٧ ڕۆژ لە کاتی ڕفاندنی لە لایەن ئیتڵاعاتی سوپاوە
02:25 - 14/11/2024
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ماوەی ٤٧ ڕۆژە فەرشاد شوکروڵڵا دەستبەسەر کراوە بەڵام تا ئێستا هیچ زانیاریەک لە سەر چارەنوس و شوێنی ڕاگرتنی بەردەست نیە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ناوبراو ڕۆژی شەممە "٧ی ڕەزبەری ١٤٠٣" لەگەڵ براکەی "سمکۆ شوکروڵڵا" خەڵکی سەقز ، بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی و ماڵەکانیان لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر کرابوو .
بە وتەی سەرچاوەیەک ؛ فەرشاد شوکروڵڵا دوای دەستبەسەر کران بۆ بەندیخانەی سەقز ڕاگوێزراوە و پاشان بۆ گرتنگەی ئیتڵاعاتی سوپای سنە ڕاگوێزراوە .
هەروەها سمکۆ شوکروڵڵا دوای چەندین کاژێر دەستبەسەر کران و لێپرسینەوە ئازاد کرابوو .
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ؛ لە ماوەی ئەم ٤٧ ڕۆژەدا فەرشاد شوکروڵڵا لە سەرجەم مافەکانی بێبەش کراوە .
شایانی باسە بنەماڵەی شوکروڵڵا بە مەبەستی ئاگادار بوون لە چارەنوس و دۆخی منداڵەکەیان سەردانی دامودەزگا ئەمنییەکانی سنە و سەقزیان کردووە بەڵام لە لایەن بەرپرسانی دامودەزگاکانەوە هیچ جۆرە وڵامێکیان پێ نەدراوەتەوە و ئەم دۆخەش بووەتە هۆی نیگەرانی جددی بنەماڵە و کەسوکاری ئەم شارۆمەندە .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- گیانلەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی سەقز بە هۆی ڕووداوی کار
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی یەزد
- بەردەوامی دەستبەسەر کردنەکان لە سەقز لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
- دەستبەسەر کران و نادیاری چارەنوسی مامۆستایەکی خەڵکی سەقز
- بریندار بوونی شارۆمەندێکی ژن بە هۆی لێدانی بە چەقۆ لە لایەن هاوسەرەکەیە