بەندکراوان
دەستبەسەر کران و نادیاری چارەنوسی شارۆمەندێکی خەڵکی سەقز
12:46 - 29/11/2024
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی دووشەممە "٤ی سەرماوەزی ١٤٠٣" شارۆمەندێک بە ناوی "بێهزاد داخواە" کوڕی خالد و خەڵکی سەقز ، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .
بێهزاد دادخواە تەمەن ٣٠ ساڵ ، خێزاندەرە و باوکی منداڵێکە .
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە گفتوگۆی لەگەڵ هانا زیادی کرد ؛ هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کاری ئەم شارۆمەندە لە شەقامی بلوار وەحدەتی سەقز و ئەویان دەستبەسەر کردووە .
شایانی باسە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی بێهزاد دادخواە و سەردانیان بۆ دامودەزگا ئەمنییەکان بە مەبەستی ئاگادار بوونیان لە بار و دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی کوڕەکەیان ، لە لایەن بەرپرسانی ئەو دامەزراوانەوە هیچ جۆرە وڵامێکیان پێنەدراوەتەوە .
01:34 - 29/11/2024 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- گیانلەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی سەقز بە هۆی ڕووداوی کار
- بەردەوامی دەستبەسەر کردنەکان لە سەقز لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
- دەستبەسەر کران و نادیاری چارەنوسی مامۆستایەکی خەڵکی سەقز
- سەقز / ناڕوونی چارەنوسی فەرشاد شوکروڵڵا لەگەڵ تێپەڕ بوونی ٤٧ ڕۆژ لە کاتی ڕفاندنی لە لایەن ئیتڵاعاتی سوپاوە