بەندکراوان
عەلی ئەڵڵاوەیسی چالاکی مەدەنی خەڵکی سنە بە ١٨ مانگ بەندکران سزا درا
05:15 - 18/11/2024
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : عەلی ئەڵڵاوەیسی چالاکی مەدەنی خەڵکی سنە لە لایە لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی قازی "مستەفا عەزیزی" بە تۆمەتی "ئەندامێتی لە حزبێکی کوردستانی ئۆپۆزۆسیۆنی حکومەتی ئێران" بە ساڵێک بەندکرانی تەعزیری و بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت" بە ٦ مانگ بەندکرانی تەعزیری سزا دراوە .
ڕۆژی سێشەممە "٢٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٣" کۆبوونەوەی پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەوەپاڵدرەکان دژی ئەم چالاکی مەدەنیە لە لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنە بەڕێوەچوو و ڕۆژی یەکشەمە ٢٧ی خەزەڵوەر حوکمی دادگا بە فەرمی پێی ڕاگەینراوە .
عەلی ئەڵڵاوەیسی پێشتر لە رێکەوتی ٢٤ی پووشپەڕی ١٤٠٣ ، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتڵاعاتی سنە ڕاگوێزرا و پاشان لە رێکەوتی ٢٤ی گەلاوێژی ١٤٠٣ ، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی یەزد
- سوسەن حەسەنزادە بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەی دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ورمێ ڕاگوێزرا
- بریندار بوونی شارۆمەندێکی ژن بە هۆی لێدانی بە چەقۆ لە لایەن هاوسەرەکەیە
- فەرشاد شوکروڵڵا دوای ٤٠ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی سنە ئازاد کرا
- سنە / دەستبەسەر کرانی چالاکێکی مەدەنی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە