هەواڵ
کوژرانی لاوێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی پۆلیس لە کرماشان
12:02 - 13/10/2024
هانا : ڕۆژی سێشەممە "١٧ی ڕەزبەری ١٤٠٣" شارۆمەندێک بە ناوی "میهرشاد ئەڵماسی" تەمەن ٢٠ ساڵ کوڕی تورەج و خەڵکی ئاوایی "مەحمودئاوا" و دانیشتووی گەڕەکی ئاناهیتای کرماشان ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی پۆلیس کوژراوە .
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتوون ؛ میهرشاد ئەڵماسی بە ماتۆڕ لە نزیک میدانی تاقوەسان بووە کە پۆلیس دوایکەوتووە و ئەویش لە ترسی دەستبەسەردا گرتنی ماتۆڕەکەی لە لایەن گەشتی پۆلیسەوە هەڵاتووە و لە ئەنجامدا بە تەقەی ڕاستەوخۆی ئەم هێزانە کوژراوە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، لە ڕۆژانی ڕابردوو هێزە ئەمنییەکان لە ڕێگای پەیوەندی تەلەفۆنیەوە هەڕەشەیان لە بنەماڵەی ئەم شارۆمەندە کردووە کە نابێت میدیاکان و خەڵک لەم ڕووداوە و کوژرانی کوڕەکەیان ئاگادار بکەنەوە و بۆیان نیە لێدوانی لە سەر بدەن .
ڕۆژی پێنج شەممە ١٩ی ڕەزبەری ١٤٠٣ تەرمی میهرشاد ئەڵماسی لە پزیشکی دادوەری کرماشان تەسلیمی بنەماڵەکەی کرا و لە شوێنی لە دایکبوونەکەی ئاوایی "مەحمودئاوا"ی سەر بە ناوچەی میاندەربەند بە خاک سپێردرا .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- جوانڕۆ ؛ کوژرانی لاوێکی تەمەن ٢٠ ساڵ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئینتیزامی (پۆلیس)
- بەهمەن نادری شارۆمەندی خەڵکی کرماشان سزای بەندکران و سزای نەخدی بە سەردا سەپێنرا
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی کرماشان لە بەندیخانەی رەشت
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی دیزڵاوای کرماشان
- موجتەبا قاسمیان بەندکراوی کورد بە شێوەی شاراوە لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج لە سێدارە درا