کۆڵبەر
کوژرانی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری سەردەشت
04:16 - 25/10/2024
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : بەیانی ئەمڕۆ هەینی "٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٣" لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکان کۆڵبەرێک بە ناوی "ئیبراهیم ئەحمەدنژاد" خەڵکی مەهاباد ، لە سنووری سەردەشت گیانی لە دەستداوە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ هێزە نیزامییەکان بەبێ ئاگادر کردنەوەی پێشوەختە تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە و کوشتوویانە .
بێکاری ، هەژاری و نەهامەتی لە ئەنجامی نەڕەخساندنی هەلی کار لەلایەن حکومەتەوە و تەقاندنی گوللە بەسەر شارۆمەنداندا ، بە پێی جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤ کە ئێران بەهۆی واژۆکردنیەوە پابەندە جێبەجێی بکات ، بە پێشێلکارییەکی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤ لە لایەن حکومەتەوە دادەنرێت .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- بەردەوامی شەپۆلی دەستبەسەر کردنەکان لە مەهاباد ، ژمارەی دەستبەسەر کراوان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە گەیشتە ١٥ کەس
- دەستبەسەر کرانی سێ شارۆمەندی دیکەی خەڵکی مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
- دەستبەسەر کرانی لانیکەم ١١ شارۆمەندی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەهاباد
- دەستبەسەر کرانی سێ شارۆمەندی خەڵکی مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
- برای سمکۆ مەولودی لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی ژینا ناچار بوو ئێران بەجێبهێڵێت