کۆڵبەر
بریندار بوونی ٦ کۆڵبەر بە هۆی تەقەی هێزەنیزامییەکان لە سنوورەکانی نەوسود و بانە
01:28 - 6/2/2024
بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : شەوی یەکشەممە "١٥ی رێبەندانی ١٤٠٢" دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی "مەنسور میروەیسی و حەمزە یوسفی" بە تەقەی هێزەنیزامیەکان لە سنووری نەسود بریندار بوون و بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی نەوسوود ڕاگوێزراون .
هەروەها لە هەمان شەودا لە سنووری هەنگەژاڵی بانە چوار کۆڵبەریتر بە ناوەکانی "ناسر بری ، هێمن پاشناو نادیار ، خالق و عەلی ئەبوبەکری" خەڵکی بانە لە کاتی کۆڵبەری لە لایەن هێزەجێگیر کراوەکانی ئەو سنوورە تەقەیان لێکراوە و قاچ و ڕانیان بە قورسی بریندار بووە .
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، هێزەنیزامیەکان لە حاڵێکدا تەقەیان لەم کۆڵبەرانە کردووە کە هیچ جۆرە کۆڵ و بارێکیان پێ نەبووە .
کۆڵبەرە بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ بنکەکانی تەندروستی لە شاری بانە ڕاگوێزراون .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێک بە هۆی وەستانی دڵی لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسود
- کوژرانی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری نەوسود
- بریندار بوونی چوار کۆڵبەر بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە بەرزاییەکانی سنوورەکانی بانە و نەوسود
- فەردین رۆستەم نژاد کۆڵبەری بریندار ، پاش ١٨ مانگ بە هۆی قورسی برینەکانیەوە گیانی لە دەستدا
- کوژرانی دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە بەرزاییەکانی سنووری نەوسود و مەریوان