کۆڵبەر
بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری نەوسود
08:06 - 11/12/2024
هانا : ڕۆژی چوارشەممە "٢١ی سەرماوەزی ١٤٠٣" کۆڵبەرێک بە ناوی "مەسعەب سەبزەواری" خەڵکی ئاوایی "قشڵاق"ی سەر بە قەزای شاهۆی شاری ڕوانسەر ، بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری نەوسود بە سەختی بریندار بووە .
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتوون ؛ ئەم کۆڵبەرە بەبێ ئاگادار کردنەوەی پێشوەختە لە لایەن هێزە نیزامییەکانەوە تەقەی لێکراوە و سەر و دەموچاوی بە سەختی بریندار بووە .
کۆڵبەری بریندار بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی تاڵەقانی کرماشان کراوە و لە ئێستادا لە بشی icu لەم نەخۆشخانەیە خەوێنراوە .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- کۆڵبەری بریندار مەسعەب سەبزەواری بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لە دەستدا
- ماوەی ٩٧٣ ڕۆژە پژمان مورادی لە لایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپاوە ڕفێنراوە
- بریندار بوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری نەوسود
- ڕووداوی شوێنی کار بووە هۆی بریندار بوونی چوار کرێکار لە روانسەر و سەردەشت