بەندکراوان
تاران ؛ مستەفا رباتی مامۆستای خانەنشینی شیروان دەستبەسەر کرا
12:22 - 10/6/2024
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : چەند کاژێرێک لەمەوبەر مستەفا رباتی مامۆستای خانەنشین و ئەندامی ئەنجومەنی سنفی مامۆستایانی خوراسانی باکور لە گردبوونەوەی خانەنشین کراوان بە ئامانجی داواکردنی پاشەکەوتەکانی خانەنشینی لە تاران لە بەرامبەر وەزارەتی پەروەردە پاش خوێندنەوەی بەیاننامە لە کاتێکدا بە ئۆتۆمبێلەکەی ویستوویەتی بگەڕێتەوە بۆ شاری شیروان لە لایەن هێزی تایبەتی پۆلیسەوە بە لێدان و توندوتیژی دەستبەسەر کراوە .
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت پێشتر محەممەد رەزا رەمەزان زادە ، سەعید حەق پەرست ، عەلی فروتەن ، مستەفا رباتی ، حەسەن جەوهەری ، حەمیدرەزا رەجایی و حسێن رەمەزان پوور ، حەوت کەس لە ئەندامانی ئەنجومەنی سنفی مامۆستایانی خوراسانی باکور ، بە گشتی بە ٤١ ساڵ بەندکران و زیاتر لە ٢٠٠ قامچی سزا دراون .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- حوکمی دەرکرانی سومەیە ئەختەرشومار چالاکی سنفی مامۆستایانی مەریوان لە لایەن لیژنەی پێداچوونەوەی پەروەدەوە پشتڕاست کرایەوە
- منداڵێکی کار لە تاران کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
- سنە ؛ دەستبەسەر کرانی موختار ئەسەدی چالاکی سنفی مامۆستایان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
- تاران ؛ حەمید فەرهادی بە دانانی بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کرا
- دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی خەڵکی کرماشان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە تاران