هەواڵ
تەقینەوەی مین بووە هۆی گیانلەدەستدانی کرێکارێک
09:25 - 17/11/2024
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی پێنج شەممە "٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٣" کرێکارێک بە ناوی "ئەحمەدعەلی محەمەدی" خەڵکی ئیلام بە هۆی تەقینەوەی مین لە کارگەیەکی زایەعاتی گیانی لە دەستداوە .
ئەحمەدعەلی محەمەدی تەمەن ٣٠ ساڵ وەرزشوانی تایکواندۆ و خەڵکی ئیلام بوو .
بە پێی زانیاریەکانی سەرچاوەکانی هانا ؛ ناوبراو بە هۆی تەقینەوەی مینی بەجێماو لە سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق لە کارگەیەکی زایەعاتی لە بلواری "نەبووەت"ی ئیلام توشی ئەم ڕووداوە بووە و گیانی لە دەستداوە .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- گیانلەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی سەقز بە هۆی ڕووداوی کار
- گیانلەدەستدانی کرێکارێکی کانگای زێڕی داشکەسەنی قوروە بە هۆی ڕووداوی کار
- کامیاران ؛ گیانلەدەستدانی کرێکارێکی بیناسازی بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی
- شنۆ / گیانلەدەستدانی کرێکارێکی بیناسازی بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی