بەندکراوان
دەستبەسەر کرانی ئەفشین ساعدی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان
04:28 - 27/12/2024
هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە شاری بۆکان هەواڵی دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی خەڵکی ئەم شارەیان ڕاگەیاند .
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتوون ؛ شەوی سێشەممە "٤ی بەفرانباری ١٤٠٣" ئەفشین ساعدی ، خێزاندار و خەڵکی بۆکان بە بێ پێدانی بەڵگەی یاسایی و بە شێوەی هەڕەمەکێ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک لە سەر چارەنوس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- دەستبەسەر کردنی خۆسەرانەی دوو شارۆمەندی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان
- سۆران یوسفی بە دانانی بارمتە لە گرتنگەی ئیتڵاعاتی بۆکان ئازاد کرا
- سوسەن حەسەنزادە بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەی دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ورمێ ڕاگوێزرا
- دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی خەڵکی بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە