بەندکراوان
دەستبەسەر کردنی خۆسەرانەی دوو شارۆمەندی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان
06:21 - 24/12/2024
هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە شاری بۆکان هەواڵی دەستبەسەر کردنی خۆسەرانەی دوو شارۆمەندیان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕاگەیاند . بە پێی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ کاژێر ٣ی بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە "٤ی بەفرانباری ١٤٠٣" هێزە ئەمنییەکان بەبێ پێشکەشکردنی بەڵگەی یاسایی هەڵیانگوتاوەتە سەر ماڵی دوو شارۆمەند بە ناوەکانی "هێمن بەهرامی" تەمەن ٣٦ ساڵ ، خێزاندار ، باوکی دوو منداڵ و "سۆران ئەرشەد" خێزاندار ، باوکی منداڵێک و هەر دووکیان خەڵکی ئاوایی "گڵۆڵانی سەرەوە" سەر بە قەزای ناوەندی شاری بۆکان ، دەستبەسەریان کردوون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایاگوێزاون .
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو شارۆمەندە بەردەست نیە .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- دەستبەسەر کرانی ئەفشین ساعدی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان
- سۆران یوسفی بە دانانی بارمتە لە گرتنگەی ئیتڵاعاتی بۆکان ئازاد کرا
- سوسەن حەسەنزادە بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەی دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ورمێ ڕاگوێزرا
- دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی خەڵکی بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە