بەندکراوان
مامۆستایەکی خەڵکی کامیاران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا
11:28 - 6/12/2024
هانا : ڕۆژی سێشەممە "١٣ی سەرماوەزی ١٤٠٣" مامۆستایەک بە ناوی "حەمید عەزیزی" لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتوون ؛ حەمید عەزیزی دوای بانگ کران بۆ حەراسەتی ئیدارەی ئاموزش و پەروەرش (پەروەردە)ی کامیاران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
حەمید عەزیزی مامۆستای ئاوایی پاڵنگان و گازرخانی کامیاران و دەرچووی دوکتۆرای زانستەکانی پەیوەندی و ڕاگەیەندن لە زانکۆی عەللامەی تەباتەبایی تارانە .
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیاریەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم مامۆستایە بەردەست نیە .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- دەستبەسەر کرانی مامۆستایەکی خەڵکی کامێران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
- دەرکردن و دوور خستنەوەی نایاسایی چوار مامۆستا لە لایەن لیژنەی پێڕاگەیشتن بە تاوانە ئیدارییەکانی وەزارەتی پەروەردەوە لە دیواندەرە
- دەستبەسەر کران و نادیاری چارەنوسی مامۆستایەکی خەڵکی سەقز
- کامیاران ؛ گیانلەدەستدانی کرێکارێکی بیناسازی بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی