هەواڵ
بریندار بوونی دوو شارۆمەندی کورد بە هۆی تەقینەوەی مین
09:01 - 21/10/2021
هانا: لە رۆژانی رابردوودا دوو شارۆمەندی کورد لە ناوچەکانی سەلاسی باوەجانی و مهاباد بە هۆی تەقینەوە مین بریندار بوون.
بەپێی راپۆرتێک کە بۆ هانا هاتووە، رۆژی سێشەممە ٢٧ی رەزەبەری ١٤٠٠ – (١٩ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی خەڵکی ئاوایی "زمکان" بە ناوی "ئارام ئەحمەدی" بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بووە و بۆ چارەسەری برینەکانی رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
هەروەها لە بەپێی راپۆرتێکی تر، رۆژی پێنجشەممە ٢٩ی رەزبەری ١٤٠٠ – (٢١ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی کورد لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵات لە نزیک کۆنە پایەگایەکی هێزەکانی حکومەت لە ئاوایی "جانداران" لە ناوچەی خەلیفانی مهاباد لاقی کەوتووەتە سەر مین و بە هۆی تەقینەوەی مینەکە بریندار بووە. دواتر بە هۆی زۆر بوونی برینەکانی ئەم شارۆمەندە، رەوانە نەخۆشخانەی مهاباد کراوە.
لێرەدا جێگای خۆیەتی ئاماژەیە بەم راستییە بکەین، سپای پاسداران، ناوەندە ئەمنییەکان و هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران بەردەوام خەریکی چاندنی مینن لە ناوچە سنوورییەکان و جگە لەوەش لانیکەم ٤٢٠٠٠ کیلۆمیتری چوارگۆشە لە خاکی ئێران مین ڕێژ کراوە کە زۆربەی ئەم خاکە مین ڕێژ کراوانە دەکەوێتە هەر چوار پارێزگاکەی کوردستانی ئێران. بەشێک لەو مینانە هی سەردەمی جەنگی ئێران و عێڕاقە و هێشتاش هەڵنەگیراونەوە و بەشێکی دیکەش لە دژی حزب و هێزە کوردییەکان لەلایەن هێزەکانی حکومەتی ئێرانەوە چێندراوەن. حکومەتی ئیسلامی ئێران بە پێچەوانەی یاسا و رێسا نێونەتەوەییەکان تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی بۆ هەڵگرتنەوەی ئەو مینانە نەناوە و بەوەش نەوەستاوە و لەبەرەوە هەر خەریکی مین رێژ کردنی ناوچە سنوورییەکانە. لەبەر ئەوە ناوە ناوە و هەر جارەی لە ناوچەیەکی کوردستان تەقینەوەی مین کارەساتی دڵتەزێن و قوربانی لێ دەکەوێتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- سەقز ؛ تەقینەوەی مین بووە هۆی بریندار بوونی شارۆمەندێک
- قەسرشیرین ؛ گیانلەدەستدانی شارۆمەندێک بە هۆی تەقینەوەی مین
- تەقینەوەی مین بووە هۆی بریندار بوونی کۆڵبەرێک
- نەوسوود ؛ بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقینەوەی مین
- بریندار بوونی شەش کۆڵبەر بە هۆی تەقەی هێزەکانی رژێم لە سنووری نەوسوود