هەواڵ
پیرانشار: دەستبەسەرکرانی شارۆمەندێکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
06:53 - 4/11/2021
هانا: رۆژی سێشەممە ١١ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٠ – (٢ی نوامبری ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی کورد لە ناوچەی پیرانشار لەلایەن هێزە چەکدار و ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.
هاوکارانی هانا ناوەی ئەم شارۆمەندەیان "ئەنوەر شێخە" تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی ئاوایی "پەسوێ" لە ناوچەی پیرانشار راگەیاندووە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، ناوبراو بە بێ بەڵگەی یاسایی و سەرەڕۆیانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنیکی نادیار گوازراوەتەوە.
شایانی باسە، بەدواداچوونی بنەماڵەی "ئەنوەر شێخە" بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی ناوبراو بێ ئاکام بووە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- دەستبەسەر کران و ڕاگواستنی شەش شارۆمەند بۆ بەندیخانەی نەغەدە بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکانیان
- مێرمنداڵێکی دەستبەسەر کراوی خەڵکی پیرانشار چارەنووسی نادیارە
- بێسەر و شوێن بوونی کۆڵبەرێک لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی پیرانشار
- دەستبەسەر کرانی مێرمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵ لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە لە پیرانشار
- دۆزینەوەی تەرمی کۆڵبەرێک کە لە لایەن هێزەنیزامییەکانەوە کوژراوە و لە ژێر بەفردا شاردرابووەوە