بەندکراوان

دێولان/ئاشکرابوونی ناوی ٨ هاوڵاتی دەستبەسەرکراو

12:30 - 27/11/2022

دێولان/ئاشکرابوونی ناوی ٨ هاوڵاتی دەستبەسەرکراو

هانا: ڕۆژی یەکشەممە"٢٠ی نڤامبڕی٢٠٢٢"دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی "شەهرام مەنسووری و عەلی جەوانمەردی" خەڵکی دێولان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە. هەروەها، لە پێوەندی لەگەڵ ئەم ڕاپۆرتە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ٦ هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی "فەردین حەمیدی، یاسین فەتحی، عەلی محەممەد حسەین پەناهی، کامەران فەتحی، ئومێد براخاسی و محەممەد قادری" لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیارە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتیانە لەبەردەستدا نییە.