کۆڵبەر

بریندار بوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزەنیزامییەکان

11:01 - 17/2/2024

بریندار بوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزەنیزامییەکان

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : شەوی هەینی "٢٧ی رێبەندانی ١٤٠٢" دوو کۆڵبەری خەڵکی پیرانشار ، لە ئاکامی تەقەی هێزەنیزامیەکان لە سنووری"حاجی عومران" بە قورسی بریندار بوون .

ناسنامەی ئەم دوو کۆڵبەرە بۆ هانا "سەعدی مەحمودی" خەڵکی ئاوایی "هەنگاوا" سەر بە پیرانشار و "ئومید ئازەری" خەڵکی ئاوایی "گردباسک"ی پیرانشار ، سەلمێنراوە .

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ ئەم دوو کۆڵبەرە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ بنکەکانی تەندروستی شاری سۆران لە هەرێمی کوردستان ڕاگوێزراون .

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، سەعدی مەحمودی قاچی بە قورسی بریندار بووە و بە هۆی قورسی برینەکانیەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر ڕاگوێزراوە و لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدایە .

ئەم سەرچاوەیە لە درێژەدا زیادی کرد ، ئومید ئازەری پاش وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی لە بنکەکانی تەندروستی سۆران تەرخیس کراوە .