بەندکراوان

دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی خەڵکی شنۆ لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە

12:07 - 24/3/2024

دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی خەڵکی شنۆ لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە

هانا : ڕۆژی سێشەممە "٢٩ی رەشەمەی ١٤٠٢" شارۆمەندێک بە ناوی "سابر ئیبراهیمی" تەمەن ٢٤ ساڵ خەڵکی ئاوایی "ئالکاوی" سەر بە شنۆ ، لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە بە بێ پێدانی بەڵگەی یاسایی لە ماڵەکەی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .

تا ساتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە زانیاریەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە کوردە بەردەست نیە .