بەندکراوان
شنۆ ؛ دەستبەسەر کرانی چوار شارۆمەند لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
07:43 - 19/3/2024
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بەدستمان گەیشتوون : ڕۆژی دووشەممە "٢٨ی رەشەمەی ١٤٠٢" شارۆمەندێکی کورد بە ناوی "ئەمیر رەحمانی" دانیشتوویی گەڕەکی "تاچین ئاوای" شنۆ ، لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ دەستبەسەر کرانی ئەم شارۆمەندە کوردە بە شکاندنی دەرگای ماڵەکەی و بەکارهێنانی توندوتیژی و لێدان کراوە .
بە وتەی سەرچاوەیەک ، ناوبراو پاش دەستبەسەر کرانی بۆ دادگای شنۆ و پاشان بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکان ڕاگوێزراوە و بڕیاری دەستبەسەر کرانی بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ دەرکراوە .
هەروەها شەوی یەکشەممە "٢٧ی رەشەمەی ١٤٠٢" سێ شارۆمەندی دیکەی خەڵکی شنۆ ، لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شۆێنێکی نادیار ڕاگوێزراون .
ناسنامەی ئەم سێ شارۆمەندە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا "فەخرەدین ئەحمەدی" دانیشتوویی گەڕەکی "تاچین ئاوا" ، "شەهرام شاهی" دانیشتوویی گەڕەکی "ئەمیرئاوا" و "رەحیم سەلامەت" خەڵکی ئاوایی "کورش ئاوای" پیرانشار ، سالمێنراوە .
تا ساتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم چوار شارۆمەندە بەردەست نیە .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- شنۆ : دەستبەسەرکرانی شارۆمەندێک لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
- دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی خەڵکی شنۆ لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
- دەستبەسەر کرانی دوو شارۆمەندی کورد لە شنۆ و پیرانشار لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
- دەستبەسەر کرانی سێ شارۆمەندی خەڵکی شارەکانی شنۆ و پیرانشار