ژنان

7 ژنی کورد لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا لە لایەن بنەماڵەکانیانەوە کوژراون

09:31 - 7/10/2023

7 ژنی کورد لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا لە لایەن بنەماڵەکانیانەوە کوژراون

بەپێی راپۆرتی ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ، لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا 7 ژنی کورد لە شارەکانی کوردستان لە لایەن ئەندامانی بنەماڵەکانی خۆیانەوە لە شارەکانی سەر پێڵ زەهاو ، سەردەشت و خۆیی کوژراون .

بە پێی ئەم راپۆرتانە، رۆژی هەینی 17ی شەهریوەر کچێکی تەمەن 14 ساڵ بە ناوی مەهیا نادری بە بیانوی بەرگری لە نامووس لە سەرپێڵی زەهاو کوژراوە .

 

لە لایکی دیکەوە، هایدە حەسەن زادە کچێکی تەمەن 18 ساڵ خەڵکی ئاوای جبرند و دانیشتوویی رەبەتی سەردەشت، بە تاوانی درەنگ گەڕانەوەی بۆماڵەوە لە لایەن باوکیەوە کوژراوە ، پاشان لە رۆژانی رابردودا تەرمی هایدە دوای ماوەی چوار مانگ لە کوشتنی لە بەنداوی سەردەشت دۆزراوەتەوە لە کاتێکدا دەم و چاوەکانیان بە چەسب داخستبوو و چەن دانە بلۆکیان بستبوو بە قاچیەوە . 

 

هەر وەها، شەوی هەینی "29ی سێپتێمبری 2023"فاتمەمحەممەد پناهی کچیکی مێر منداڵی تەمەن 17 ساڵ به هۆی کێشەی خزانی، لە لایەن دوو زانی، لە لایەن دوو زە. ەها هاوسەرەکەی بەناوی "شەهاب"بە چەکی کلاشنیکف و دەمانچە کوژراوە .

 

رۆژی پێنج شەممە 5ی ئۆکتۆبری 2023" ژنیکی تەمەن 21 ساڵ ناوی "شەهین ئیبراهیم زادە" خەڵکی ئاوای "گوڵان" سەر بەشاری سەردەشت، لە لایەن کەوی باوک و مامی. ەرگری لە نامووس بە لێدانی بە چەقۆ کوشتوویانە .

 

هەر وەها لەشاری خۆی، فەرماندەی پولیسى ئەو شارە رایگەیاند رووداوێکی کوشتنی خزانی ئەنجام دراوە کە بووەتە هۆی کوژرانی 3 ژن لە یەکێک لە ئاوایی لە ئاوایی لە شاری خۆیەی. داوە دەستبەسەر کراوە .

09:27 - 8/10/2023 نوێ کراوەتەوە.