بەندکراوان
دەستبەسەر کران و ڕاگواستنی ئەسعەد محەممەدی بۆ زیندان بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەی
08:53 - 7/2/2024
بە پێی راپۆرتی هاوکارانی هانا : ئەسعەد محەممەدی چالاکی مەدەنی و خەڵکی سنە ، کە پێشتر لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئەم شارەوە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت" سزای ساڵێک زیندانی تەعزیری بە سەردا سەپێنرابوو ، رۆژی سێشەممە "١٧ی رێبەندانی ١٤٠٢" پاش بانگ کرانی بۆ لقی جێبەجێکاری ئەحکامی کەیفەری دادسەرای گشتی و شۆڕشی سنە ، دەستبەسەر و بۆ جێبەجێ کرانی سزاکەی بۆ زیندانی سنە ڕاگوێزرا .
ناوبراو لە رێکەوتی "٢ی گەلاوێژی ١٤٠٢" بێ پێدانی حوکمی دادگا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی دەستبەسەر کرا و پاش کۆتایی هاتنی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- دەستبەسەر کرانی چالاکێکی مەدەنی خەڵکی گیلانغەرب لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
- بۆکان ؛ دەستبەسەر کرانی چالاکێکی مەدەنی کورد لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
- دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی کورد پاش بانگ کران بۆ دادگای گشتی و شۆرشی سنە
- ئازاد کرانی دانا لنج ئابادی بە دانانی بارمتە