ئامار

راپۆرتی ئاماری لە پێشێل کردنی مافی مرۆڤی شارۆمەندانی کورد سەبارەت بە نارەزاییەکانی ساڵی رابردوو لە کوردستانی ئێران 

01:38 - 11/9/2023

راپۆرتی ئاماری لە پێشێل کردنی مافی مرۆڤی شارۆمەندانی کورد سەبارەت بە نارەزاییەکانی ساڵی رابردوو لە کوردستانی ئێران 

ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا راپۆرتێکی سەبارەت بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ ، شەپۆلی دەستبەسەر کردنەکان ، کوژران و بریندار بوونی شارۆمەندانی نارازی لە خۆپێشاندانەکان لە شارەکانی کرماشان ، ئیلام ، رەزاییە و سنە ئامادە کردووە

شایانی باسە بە هۆی دەستپێرانەگەییشتنی ئازادانە بە سەرچاوەی هەواڵ ، نەبوونی ئازادی چالاکی مێدیای و بە تایبەت چاوەدێری تووندی ئینتەرنێت و تۆرە کۆمەڵایەتییەکان ، ئەم ئامارانە ناتوانن شموولی سەرجەم پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ بکەن ، هاوکاران و هەواڵنێرانی هانا هەموو هەوڵێکیان داوە ئایتمە  تۆمارکراوەکان درووست و پشتراستکراو بن

دەستبەسەر کردنەکان : 
لە ساڵی رابردوودا ١٦ی سپتابەری ٢٠٢٢ تا ٦ی سپتامبەری ٢٠٢٣  نزیکەی ٧٠٠٠ کەس لە لایەن هێزەئەمنییەکان ، هێزی ئینتزامی ، ئیتڵاعاتی سوپا و هێزەکانی جلوبەرگ مەدەنی لە کوردستان دەستبەسەر کراون لە نێوان ئەم کەسانەدا ناسنامەی ٢٧٥٩ کەسیان بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا پشتراست کراونەتەوە لە ناوەندی ئاماری هانا و تۆمار کراون

کوژراوەکان : 
لە ماوەی ساڵێک خۆپێشاندانە سەرانسەرییەکان لە ئێران ؛ ٥٤٠ کەس لە ئێران گیانیان لە دەست داوە لەم ئامارە ١٥٨ کەسیان کورد بوون کە لە لایەن هێزە سەکوتگەوەکانی حکومەتەوە کوژراون 
بەشێک لە کوژراوەکان بە تەقەی راستەوخۆی فیشەک کوژراون ، بەشێک بە هۆی لێدان بە باتۆم و ئەشیای سەرکوت و بەشێک بە هۆی ئەشکەنجە لە زیندانەکان گیانیان لە دەست داوە 
بەشێک لە قوربانییەکان ئەو کەسانە بوون کە لە خۆپێشاندانەکانی سەرشەقام بریندار بوون و پاش چەن رۆژێک بە هۆی قوڵی برینەکانیان و نەبوونی پزیشک و دەرمان گیانیان لە دەست داوە 

بریندارەکان :
بۆ پاراستنی گیانی بریندارەکان ناوەکانمان تۆمار نەکردووە ئاماری تەواوی بریندارەکانیش دیار نییە ، بەڵام ژمارەیان  زیاتر لە ٥٠٠٠ کەسە

ژنان ؛ 
ناسنامەی ٢٩١ ژن کە لە خۆپێشاندانەکان دەستبەسەر کراون لە لایەن هاناوە پشتراستت کراوەتەوە هەروەها لە کۆی ١٥٨ کوژراوی ئەم ماوەیە لە  کوردستان  ١٠ کەسیان ژن بوون 
مناڵان ؛ 
توندوتیژی هێزەکانی حکومەت بەرامبەر بە مناڵان سنووری نییە و لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا لە کۆی ٢٣ مناڵ واتە مناڵی ژێر ١٨ ساڵ لە لایەن هێزە سەکوتگەرەکانەوە لە کوردستان کوژراون هەروەها ٢٠٢ مناڵ لە لایەن   حکومەتەوە دەستبەسەر کراون

شایانی باسە ئەم ئامارە تەنیا تایبەت بەو کەسانەیە کە ناسنامەیان بۆ هانا سەلمێنراو بێت 

ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا 
سپتامبەری ٢٠٢٣ 
   
بە کار هێنان و بڵاو کردنەوەی ئەم ئامارانە بە ئاماژەدان بە سەرچاوەکە ئازادە