کۆڵبەر

بریندار بوونی لانیکەم شەش کۆڵبەر بە هۆی تەقەی هێزەنیزامییەکان لە بەرزاییەکانی سنووری هەورامان و نەوسود

02:26 - 31/3/2024

بریندار بوونی لانیکەم شەش کۆڵبەر بە هۆی تەقەی هێزەنیزامییەکان لە بەرزاییەکانی سنووری هەورامان و نەوسود

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هانا : ڕۆژی شەممە "١١ی خاکەلێوەی ١٤٠٣" لە ئاکامی تەقەی هێزەنیزامییەکان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر لە بەرزاییەکانی سنووری تەتەی هەورامان لانیکەم چوار کۆڵبەر بە قۆرسی بریندار بوون .

هاوکارانی هانا ناسنامەی ئەم کۆڵبەرانەیان "سامان (پاشناو نادیار) خەڵکی مەریوان ، سیامەک (پاشناو نادیار) ، ئەمیر (پاشناو نادیار) هەر دوو خەڵکی بانە و سیروان تاک" خەڵکی ئاوایی قەڵا شێخانی سنە ، ڕاگەیاندووە .
بە پێی ڕاپۆڕتی گەیشتوو ؛ کۆڵبەرە بریندارەکان بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی لە لایەن هێزەکانی مانگی سوورەوە بۆ بنکەکانی تەندروستی ڕاگوێزراون .

هەروەها ڕۆژی چوارشەممە "٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٣" دوو کۆڵبەری دیکەش لە ئاکامی تەقەی هێزەنیزامییەکان لە سنووری نەوسوود بە قورسی بریندار بوون .
ناسنامەی ئەم دوو کۆڵبەرە بۆ هانا "حەبیب شیری" خەڵکی جوانڕۆ و "بورهان وەیسی" خەڵکی روانسەر سەلمێنراوە .
ئەم دوو کۆڵبەرە بریندارە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ بنکەکانی تەندروستی نەوسوود گواسراونەتەوە .