کۆڵبەر

بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەنیزامییەکان لە سنووری بانە

08:41 - 8/4/2024

بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەنیزامییەکان لە سنووری بانە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هانا : ڕۆژی شەممە "١٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٣" لە ئاکامی تەقەی هێزەنیزامییەکان بە چەکی ساچمەیی لە کۆمەڵێک کۆڵبەر لە سنووری هەنگەژاڵی بانە ، کۆڵبەرێک بە ناوی "فەردین وەیسی" خەڵکی سنە بە قورسی بریندار بووە .

بە وتەی سەرچاوەیەک ، ئەم کۆڵبەرە بە هۆی بەرکەوتنی فیشەکی ساچمەیی سیەکان و زگی بە قورسی بریندار بووە بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی سەڵاحەدین ئەیوبی شاری بانە گواسراوەتەوە .