بەندکراوان

مەحکوم بوونی شارۆمەندێکی خەڵکی کرماشان بە ٦ مانگ زیندان و سزای نەخدی

06:00 - 15/4/2024

مەحکوم بوونی شارۆمەندێکی خەڵکی کرماشان بە ٦ مانگ زیندان و سزای نەخدی

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : شارۆمەندێکی کورد بە ناوی "بەهمەن نادری" تەمەن ٣٣ ساڵ خێزاندار و خەڵکی کرماشان ، لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی کرماشان بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت" بە شەش مانگ زیندانی تەعزیری هەشت ملوێن تمەن سزای نەخدی مەحکوم بووە و ئەم حوکمە ڕۆژی دووشەممە "٢٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٣" بەم شارۆمەندە ڕاگەینراوە .

ناوبراو لە رێکەوتی "٢١ی خەرمانانی ١٤٠٢" لە کاتی ساڵیادی شۆڕشی ژن ، ژیان ، ئازادی ١٤٠١ ، لە لایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و پاش یەک هەفتە بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو .

هەر وەها ئەم شارۆمەندە کوردە ڕۆژی یەکشەممە "٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٢" پاش بانگ کران بۆ لقی چواری لێکۆڵەری دادسەرای گشتی و شۆڕشێ کرماشان بە هۆی بڵاو کردنەوەی بانگەواز لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بۆ بایکۆتی هەڵبژاردنەکان ، تۆمەتی "پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت"ی ڕووبەڕوو کرایەوە و لە کۆتایدا بە دانانی بامتەی ٤٠٠ ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو .