ڕاپۆرت

گیانلەدەستدانی کرێکارێکی بیناسازی خەڵکی ماکۆ بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەوە

12:49 - 28/11/2023

گیانلەدەستدانی کرێکارێکی بیناسازی خەڵکی ماکۆ بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەوە

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : کرێکارێک بە ناوی "محەممەد ئەفغان" کوڕی شەکور خەڵکی ئاوایی "میلی" و دانیشتووی شاری یولاگلدای سەر بە شاری ماکۆ ، بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییە لە کاتی کاردا گیانی لە دەستدا . محەممەد ئەفغان تەمەن ٤٦ ساڵ خێزاندار و باوکی چوار منداڵ بوو .

بە وتەی سەرچاوەیکی ئاگادار ، ناوبراو لە کاتی کاردا لە شوێنی نیشتەجێ بوونەکەی لە قاتی دووی بینایەک کەوتووتە خوارەوە و پاش ١٥ رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەیکی شاری خۆی رۆژی پێنج شەممە "٢ی ئازەری ١٤٠٢" گیانی لەدەستداوە .

12:54 - 28/11/2023 نوێ کراوەتەوە.