سێدارە

سزای لە سێدارەدانی دوو زیندانی خەڵکی هەرسین لە زیندانی ناوەندی کەرەج جێبەجێکرا

03:03 - 6/12/2023

سزای لە سێدارەدانی دوو زیندانی خەڵکی هەرسین لە زیندانی ناوەندی کەرەج جێبەجێکرا

هانا : سەرلەبەیانی سێشەممە "١٤ی سەرماوەزی ١٤٠٢" سزای لە سێدارەدانی دوو زیندانی بە ناوەکانی "موجتەبا ئەمیری(دارایی) تەمەن ٤٢ ساڵ و مەنوچێهر بەرزێگەر" تەمەن ٤٠ ساڵ هەر دووکیان خەڵکی هەرسینی کرماشان ، لە زیندانی ناوەندی کەرەج جێبەجێکرا .

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ موجتەبا ئەمیری پێنج ساڵ لەمەوبەر و مەنوچێهر بەرزێگەر چوار ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان دەستبەسەر و پاشان لە لایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامیەوە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە .