بەندکراوان
جەسیم حاسڵی وەرزشوانی مەریوانی بە دانانی بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کرا
04:41 - 26/10/2024
هانا : ڕۆژی پێنج شەممە "٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٣" جەسیم حاسڵی تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی ئاوایی "کەڕاوا"ی مەریوان وەرزشوان و قارەمانی موتای و کیک بۆکسینگ ، پاش ٨٠ ڕۆژ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی مەریوان ئازاد کرا .
ناوبراو لە سەرەتاکانی مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرا و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتیەکانی ئیتڵاعای سوپا لە سنە ڕاگوێزرا و پاش کۆتایی هاتنی قۆناخەکانی لێپرسینەوە ڕەوانەی بەندیخانەی مەریوان کرا .
شایانی باسە جەسیم حاسڵی لە ماوەی ٨٠ ڕۆژ دەستبەسەر کرانیدا لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کرابوو .
05:14 - 26/10/2024 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- ڕاگوێزانی سەیوان یەعقوبی بۆ ژووری تاکەکەسی بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای سێدارە
- مەریوان / دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێک پاش بانگ کرانی بۆ ئیداری ئیتلاعاتی سوپا
- حوکمی دەرکرانی سومەیە ئەختەرشومار چالاکی سنفی مامۆستایانی مەریوان لە لایەن لیژنەی پێداچوونەوەی پەروەدەوە پشتڕاست کرایەوە
- وردەکاری زیاتر سەبارەت بە پێکدادانی چەکداری لە سنووری مەریوان