ڕاگەیاندن
وردەکاری زیاتر سەبارەت بە پێکدادانی چەکداری لە سنووری مەریوان
05:05 - 20/9/2024
هانا : هەر بەو جۆرەی کە پێشتر ڕامانگەیاندبوو ، سەر لەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە "٢٩ی خەرمانانی ١٤٠٣" لە نێوان تیمێکی پێشمەرگەی یەکێک حزبە کوردیەکان ئێران لە کوێستانی سورێنی نێوان ئاوایی سیاناو و ئەسکۆڵ لەگەڵ هێزەکانی سوپای پاسداران پێکدادانی چەکداری ڕوویداوە کە بۆ ماوەی چەند کاژێرێک بەردەوام بووە و ئاواییەکان و کوێستانەکانی ئەم ناوچەیە لە لایەن هێزەکانی حوکمەتەوە تۆپ باران کراوە .
بە پێی هەواڵێک کە بە هانا گەیشتووە ؛ لەم پێکدادانەدا یەکێک لە پێشمەرگەکان بە ناوی "رێبوار کەریمیان" خەڵکی دارسەیرانی مەریوان گیانی لە دەستداوە و چارەنوسی باقی ئەندامانی تیمەکە نادیارە .
ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە لە جەریانی ئەم پێکدادانەدا ٣ کەس لە ئەندامانی سوپای پاسداران کوژراون کە ناسنامەکانیان تا ئێستا بۆ هانا پشتڕاست نەکراوەتەوە .
شایانی باسە تا ئێستا گۆشەکان و وردەکاری ئەم ڕووداوە بە شێوەی گشتی بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ناڕوونە .
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هانای ڕاگەیاند ، دوای بە دوای جێبەجێ کرانی رێککەوتنی ئەمنی نێوان ئێران و عێراق و ڕاگوێزانی بنکە و بارەگاکانی حزبە کوردیەکان لە کوردستانی عێراق بۆ کەمپی داخراو و لە ژێر چاوەدێری هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بەشێکلە پێشمەرگەکان کە بەم بڕیارە ڕازی نەبوون هەوڵیانداوە لە کوێستانەکانی سنوورەکان جێگیر بن و شوێنێک بۆ چالاکیەکان و مانەوەیان بدۆزنەوە .
06:18 - 20/9/2024 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- ڕاگوێزانی سەیوان یەعقوبی بۆ ژووری تاکەکەسی بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای سێدارە
- مەریوان / دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێک پاش بانگ کرانی بۆ ئیداری ئیتلاعاتی سوپا
- جەسیم حاسڵی وەرزشوانی مەریوانی بە دانانی بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کرا
- حوکمی دەرکرانی سومەیە ئەختەرشومار چالاکی سنفی مامۆستایانی مەریوان لە لایەن لیژنەی پێداچوونەوەی پەروەدەوە پشتڕاست کرایەوە