بەندکراوان
مەریوان / دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێک پاش بانگ کرانی بۆ ئیداری ئیتلاعاتی سوپا
04:31 - 30/10/2024
بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ڕۆژی شەممە "٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٣" شارۆمەندێک بە ناوی "عەلی(پشکۆ) ڕۆحی" خێزاندار ، باوکی منداڵێک و خەڵکی ئاوایی "عەسرئاوا"ی مەریوان ، پاش بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی سوپا دەستبەسەر کراوە .
بە پێی زانیاری سەرچاوەیەکی ئاگادار ؛ ناوبراو لە ڕێی پەیوەندی تەلەفۆنیەوە لە لایەن ئیدارەی ئیتڵاعاتی سوپاوە بانگ کراوە و پاش سەردانی لە ئیتڵاعات دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .
شایانی باسە بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم شارۆمەندە کوردە بۆ ئاگادار بوون لە چارەنوس و شوێنی ڕاگیرانی منداڵەکەیان بێ ئاکام بووە .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- ڕاگوێزانی سەیوان یەعقوبی بۆ ژووری تاکەکەسی بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای سێدارە
- جەسیم حاسڵی وەرزشوانی مەریوانی بە دانانی بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کرا
- حوکمی دەرکرانی سومەیە ئەختەرشومار چالاکی سنفی مامۆستایانی مەریوان لە لایەن لیژنەی پێداچوونەوەی پەروەدەوە پشتڕاست کرایەوە
- وردەکاری زیاتر سەبارەت بە پێکدادانی چەکداری لە سنووری مەریوان