بەندکراوان
رەزا عەلایی سینەماکار و دەرهێنەری کورد ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا
03:11 - 14/9/2024
بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ڕۆژی چوارشەممە "٢١ی خەرمانانی ١٤٠٣" رەزا عەلایی سینەماکار و دەرهێنەری کوردی خەڵکی بانە ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
بە وتەی سەرچاوەیەک ، ڕەزا عەلایی بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی لە ماڵەکەی دەستبەسەر کراوە .
رەزا عەلایی چەندین فیلمی کورت و درێژی ساز کردووە و یەک لەوان فیلمی (زەویە پیسەکان) توانیویەتی لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی کەن بەشداری بکات .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێک بە هۆی سەرمابردوویی لە سنووری بانە
- شێرکۆ مەعروفی بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای سێدارە بۆ ژووری تاکەکەسی بەندیخانە ڕاگوێزرا
- بریندار بوونی چوار کۆڵبەر بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە بەرزاییەکانی سنوورەکانی بانە و نەوسود
- بانە / بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور