هەواڵ

سەیوان ئیبراهیمی مامۆستای زمانی کوردی بە زیندان و شەلاق مەحکوم بوو

03:29 - 25/8/2023

سەیوان ئیبراهیمی مامۆستای زمانی کوردی بە زیندان و شەلاق مەحکوم بوو

هانا : لەم رۆژانەدا سۆران ئیبراهیمی مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی بەرێوبەری رێکخراوی کۆمەڵایەتی کەلتوری نۆژین لە لایەن شۆعبەی ١٠٦ی دادگای کەیفەری سنە بە تۆمەتی شێواندنی نەزمی گشتی بە ساڵێک زیندانی تەعزیری ، دوور خستنەوە بۆ زیندانی دیزڵاوای کرماشان و چل زەربە شەلاق مەحکووم بووە

حوکمی دراو رۆژی سێ شەممە ٢٢ی ئاگۆستی ٢٠٢٣ راگەنراوە بەم شارۆمەندە کوردە

هەر وەها کۆبوونەوەی دادگای پێراگەییشتن بە تۆماتەکانی سەیوان ئیبراهیمی سەبارەت بە پەروەندەیکی دیکە بە تۆمەتی رێکلام لە دژی نیزام لە رێکەوتی ٢٨ی ئاگۆستی ٢٠٢٣ لە شۆعبەی یەکەمی دادگای شۆرشی سنە بەرێوە دەچێت

شایانی باسە ناوبراو رۆژی سێ شەممە ٣ی ژانویەی ٢٠٢٣ بۆ ئاگادار بوون لە پەروەندەی هاوسەرەکەی زارا موحەممەدی سەردانی دادگای سنەی کردبوو ، لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەسبەسەر و دواتر بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد بوو

سۆران ئیبراهیمی ٢٩ ساڵانە و خەڵکی شاری کامیارانە