سێدارە

مەحکوم بوونی شارۆمەندێکی کوردبە لەسێدارەدان بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل

10:28 - 22/2/2024

مەحکوم بوونی شارۆمەندێکی کوردبە لەسێدارەدان بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل

بە پێی ڕاپۆرتیی هاوکارانی هانا : شارۆمەندێکی کورد بە ناوی "شاهین وەساف" خەڵکی سەڵماس پاش تێپەڕ بوونی ساڵێک لە کاتی دەستبەسەر کرانی ، لە لایەن لقی سێی دادگای شۆڕشی ورمێ بە تۆمەتی "سیخوڕی بۆ ئیسرائیل" بە لە سێدارەدان مەحکوم کرا .

حوکمەکە ڕۆژی سێشەممە "١١ی ڕەزبەری ١٤٠٢" لە زیندای ناوەندی ورمێ بە ناوبراو ڕاگەینراوە .

شاهین وەساف لەگەڵ کوڕەمامی ناسر وەساف ڕۆژی چوارشەممە "٣٠ خەرمانانی ١٤٠١" بێ پێدانی حوکمی دادگا لە لایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپاوە لە ماڵەکەیان دەستبەسەر کرابوون .

بە پێی زانیاریەکانی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، ئەم دوو شارۆمەندە ماوەی چەندین مانگ لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتڵاعاتی ورمێ لە ژێر توندترین ئەشکەنجەی ڕۆحی و جەستەییدا بوون بۆ  دانپێدانانی زۆرەملێ و وەرگرتنی تۆمەتی "سیخوڕی بۆ ئیسرائیل" 

ئەم سەرچاوەیە زیادی کرد ، ناسر وەساف پاش ساڵێک زیندانی کران لە زیندانی ورمێ ئازاد کراوە .

ئەم دوو شارۆمەندە لە ماوەی دەستبەسەر کرانیاندا لە مافی وەرگرتنی پارێزەر و سەرجەم مافەکانیان بێبەش کراون .

10:44 - 22/2/2024 نوێ کراوەتەوە.