بەندکراوان
شەهلا چوپانی شارۆمەندی خەڵکی سەقز سزای زیندانی بە سەردا سەپێنرا
08:32 - 4/9/2023
بە پێی راپۆرتی هاوکارانی هانا شەهلا چوپانی ٣٥ ساڵان کچی محەممەد خەڵکی سەقز ، لە لایەن دادگای تاوانی ئەم شارە سزای ٣ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە
بە پێی راپۆرتی هاوکاری هانا ناوبراو لە رۆژانی رابردوودا لە لایەن لقی ١٠٥ دادگای تاوانی شاری سەقز بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حزبە کوردییەکان سزای ٣ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە
شایانی باسە شەهلا چوپانی ، لە رێکەوتی ٢٧ی ژوەنی ٢٠٢٣ لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە لە ماڵی باوکی لە سەقز دەستبەسەر کراوە و بۆ لێپرسینەوە براوە بۆ زیندانی ئیتڵاعاتی شاری سنە و پاشان بە دانانی بارمتە ئازاد کراوە
08:33 - 4/9/2023 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- ئابدانان/دەستگیرکردنی سێ هاوڵاتی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
- کوژرانی ٢٠ هاووڵاتی لە شارەکانی کوردستان لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە
- پیرانشار؛ دەستبەسەرکرانی پێنج هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
- سەقز;دەستبەسەڕکرانی دوو شارۆمەندی دیکە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوه