کۆڵبەر

بریندار بوونی شەش کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانە و نوسوود بە هۆی تەقەی هێزە چەکدارەکان

09:50 - 5/12/2023

بریندار بوونی شەش کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانە و نوسوود بە هۆی تەقەی هێزە چەکدارەکان

هانا : شەوی شەممە "١١ی سەرماوەزی ١٤٠٢" دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی "پەرویز(پاشناونادیار)" خەڵکی کرماشان و "حسام (پاشناو نادیار)" خەڵکی ئاوایی کەرجۆی سنە ، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری "هەنگەژاڵی" بانە بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەچەکدارە جێگیر کراوەکانی ئەو سنوورە بە قورسی بریندار بوون .


بە پێی راپۆرتی گەیشتوو ؛ حسام بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی رژێم دەستی بریندار بووە و پەرویز فیشەک بەر لاقی کەوتووە.

هەروەها شەوی شەممە "١١ی سەرماوەزی ١٤٠٢" واتە لە هەمان شەودا ، چوار کۆڵبەری دیکە لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە کراونەتە ئامانجی تەقەکردن و بە قورسی بریندار بوون .

هاوکارانی هانا ناسنامەی ئەم کۆڵبەرانەیان "تالب یوسفی ، ئومید شەکەری" هەر دووکیان خەڵکی ئاوایی دشە سەر بە پاوە ، "حەسەن (پاشناو نادیار) و کەیهان ئەمینی" هەردووکیان خەڵکی ئاوایی داریانی پاوە پشتڕاست کردووەتەوە .

بە پێی ئەم راپۆرتە ، ئەم کۆڵبەرانە بە هۆی بەرکەوتنی فیشەک لاق ، ڕان و پشتیان بە قورسی بریندار بووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی قودس لە پاوە گواسراونەتەوە .

بە وتەی سەرچاوەیکی ئاگادار ، کەیهان ئەمینی زیاتر لە ٣٠٠ ساچمە بەر ئەندامانی جەستەی کەوتووە .