بەندکراوان

فەرشاد شوکروڵڵا دوای ٤٠ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی سنە ئازاد کرا

12:05 - 28/11/2024

فەرشاد شوکروڵڵا دوای ٤٠ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی سنە ئازاد کرا

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ئەمڕۆ چوارشەممە "٧ی سەرماوەزی ١٤٠٣" فەرشاد شوکروڵڵا خەڵکی سەقز دوای ٤٠ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی سنە ئازاد کراوە . فەرشاد شوکروڵڵا ڕۆژی شەممە ٧ی ڕەزبەری ١٤٠٣ ، لەگەڵ برازاکەی بە ناوی "سمکۆ شوکروڵڵا" بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی لە ماڵەکەیان لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر کرابوو .

ناوبراو دوای دەستبەسەر کران بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتنگەیەکی ئەمنیەتی لە سنە ڕاگوێزرابوو و پاش کۆتایی قۆناخەکانی لێپرسینەوە ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی ئەم شارە کرابوو .

12:09 - 28/11/2024 نوێ کراوەتەوە.

زۆربینراوترین