کۆڵبەر
بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری بانە
07:10 - 16/7/2024
بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ڕۆژی دووشەممە "٢٥ی پووشپەڕی ١٤٠٣" کۆڵبەرێک بە ناوی "سیروان رەسوڵی" تەمەن ٣٢ ساڵ خەڵکی بانە لە سنووری سەرداوی ئەم شارە لە لایەن هێزە نیزامییەکانەوە تەقەی لێکراوە و بە قورسی بریندار بووە .
بە وتەی سەرچاوەیەک ، لە ئاکامی ئەم تەقە کردنە ناوبراو قاچی بە قورسی بریندار بووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەیەک لە تەورێز کراوە .
شایانی باسە لە ماوەی ٢٠ ڕۆژی ڕابردوو تا ئێستا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان لە کۆڵبەران لە بەرزاییەکانی سنووری ئێران و عێراق لانیکەم ١٤ کۆڵبەر بریندار بوون و ٢ کۆڵبەریش کوژراون .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێک بە هۆی سەرمابردوویی لە سنووری بانە
- شێرکۆ مەعروفی بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای سێدارە بۆ ژووری تاکەکەسی بەندیخانە ڕاگوێزرا
- کوژرانی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری سەردەشت
- بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە سنووری بانە
- بریندار بوونی چوار کۆڵبەر بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە بەرزاییەکانی سنوورەکانی بانە و نەوسود