کۆڵبەر
بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە سنووری بانە
05:54 - 9/10/2024
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی سێشەممە "١٧ی ڕەزبەری ١٤٠٣" لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە کۆمەڵێک کۆڵبەر لە سنووری بانە ، کۆڵبەرێک بە قورسی بریندار بووە .
ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە بۆ هانا "شاخەوان مەشهوری" خەڵکی سەقز و دانیشتووی ئاوایی "کەندەسوورە"ی سەر بە بانە سەلمێنراوە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ناوبراو لە ئەنجامی ئەم تەقەکردنە زگی بە قورسی بریندار بووە و بە هۆی قورسی برینەکانیەوە بۆ نەخۆشخانەیەک لە شاری سنە ڕاگوێزراوە .
03:44 - 9/10/2024 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- گیانلەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی سەقز بە هۆی ڕووداوی کار
- بەردەوامی دەستبەسەر کردنەکان لە سەقز لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
- دەستبەسەر کران و نادیاری چارەنوسی مامۆستایەکی خەڵکی سەقز
- دەستبەسەر کران و نادیاری چارەنوسی شارۆمەندێکی خەڵکی سەقز
- سەقز / ناڕوونی چارەنوسی فەرشاد شوکروڵڵا لەگەڵ تێپەڕ بوونی ٤٧ ڕۆژ لە کاتی ڕفاندنی لە لایەن ئیتڵاعاتی سوپاوە