هەواڵ
سەڵماس: سپای پاسداران نەیهێشت پرسەی تەوحید سادقی بەڕێوەبچێ
01:52 - 25/7/2022
هانا: لە رۆژانی رابردوودا سپای پاسداران رێگرییان لە رێوڕەسمی سەرەخۆشی "تەوحید سادقی" کردووە. ناوبراو خەڵکی گوندی "کوزەرش" لە ناوچەی سەڵماسە.
بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، تەوحید سادقی ئەندامی حزبی کرێکاران کوردستان بووە و رۆژ یێنجشەممە ١ی گوڵانی ١٤٠١ – (٢١ی ئاپریلی ٢٠٢٢) لە ناوچەی وان گیانی لەدەستداوە. لە رۆژانی رابردوودا بنەماڵەکەی ویستوویانە رێوڕەسمێکی پرسە و سەرەخۆشی بۆ دابنێن و کەسێک بە ناوی وەحید عیسازادە کوڕی سوڵتان عیسازادە خەڵکی ئاوایی "کوزەرش" کە ئەندامی بەسیج و سپای پاسدارانە، ئیتلاعات و سپای ئاگادار کردۆتەوە. سپای پاسداران دوای ئاگادار بوونەوەیان نەیانهێشتووە بنەماڵەکەی پرسە و سەرەخۆشی بۆ دابێنین.
02:29 - 25/7/2022 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- مەحکوم بوونی شارۆمەندێکی کوردبە لەسێدارەدان بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل
- دامودەزگا ئەمنییەکان هەڕەشە لە مامۆستایانی ناوچەکانی ورمێ و سەڵماس دەکەن
- لە سێدارەدانی زیندانییەکی خەڵکی سەلماس لە زیندانی ئەردەبێڵ
- ورمێ ؛ گیان لەدەستدانی کرێکارێکی بیناسازی بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەوە
- سەڵماس ؛ دەستبەسەر کرانی زیاتر لە ٢٠ شارۆمەند لە لایەن ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە