هەواڵ

ناوی دوو گیانبەختکردووی دیکەی خۆپیشاندانەکان ئاشکرا بوو

11:12 - 23/9/2022

ناوی دوو گیانبەختکردووی دیکەی خۆپیشاندانەکان ئاشکرا بوو

هانا: بەپێی راپۆرتی هاوکارانی هانا، دوو گیانبەختکردووی تری خۆپیشاندانەکانی ئێران بۆ ناڕەزایەتی بە کوشتنی ژینا ئەمینی لە شارەکانی نەوشار و کەرەج ئاشکرا بوو. 


لە راپۆرتێکی تردا هاتووە، دوابەدوای کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن گەشتەکانی ئیرشادی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە و خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی جەماوەری، رۆژی چوارشەممە ٣٠ی خرمانانی ١٤٠١ کچێکی لاو بە ناوی حەنانە کیا تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی نەوشار بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران لە نەوشار گیانی لەدەستداوە. 

هەروەها لە راپۆرتێکی دیکەدا هاوکارانی هانا رایانگەیاندووە، شارۆمەندێکی تر بە ناوی رووزبێە خادمی تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی کەرەج، لە خۆپیشاندانی جەماوەری و ناڕەزایەتی بە کوشتنی ژینا ئەمینی بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران گیانی لەدەستداوە.