کۆڵبەر

بریندار بوونی شەش کۆڵبەر بە تەقەی هێزەنیزامییەکان لە بەرزاییەکانی سنووری نەوسوود

05:47 - 19/4/2024

بریندار بوونی شەش کۆڵبەر بە تەقەی هێزەنیزامییەکان لە بەرزاییەکانی سنووری نەوسوود

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ ئەمڕۆ هەینی "٣١ی خاکەلێوەی ١٤٠٣" لە ئاکامی تەقەی هێزەنیزامییەکان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر لە بەرزاییەکانی سنووری نەوسوود لانیکەم شەش کۆڵبەر بریندار بوون .

ناسنامەی سێ کەس لەم کۆڵبەرانە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا "سەعید (پاشناو نادیار) خەڵکی ئاوایی سەفی ئاوای جوانڕۆ ، محەممەد (پاشناو نادیار) خەڵکی جوانڕۆ و موعین (پاشناو نادیار) خەڵکی جوانڕۆ ، سەلمێنراوە .

ئەم هەواڵە نوێ دەکرێتەوە .