کۆڵبەر
بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە هۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەکانی سنووری هەورامان
03:54 - 3/4/2024
بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ئەمڕۆ چوارشەممە "١٥خاکەلێوەی ١٤٠٣" کۆڵبەرێک بە ناوی کەریم (پاشناو نادیار) خێزاندار و خەڵکی ئاوایی "کولیج"ی سەوڵاوا ، لە بەرزاییەکانی سنووری تەتەی هەورامان کەوتووەتە خوارەوە و پشت و ملی شکاوە .
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، هێزەنیزامییەکانی جێگیر لەم سنوورە ئامادە نەبوون هاوکاری ئاسمانی بۆ گواستنەوەی ئەم کۆڵبەرە بنێرن و ئەم کۆڵبەرە بریندارە لە لایەن خەڵکی ئامادەبوو لە شوێنەکە هێنراوەتە خوارەوە و پاشان لە لایەن بەشی فریاکەوتنی پزیشکی هەورامانەوە بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ بنکەکانی تەندروستی ڕاگوێزراوە .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- کوژرانی کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز بە تەقەی هێزەنیزامییەکان
- بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە بەرزاییەکانی سنووری مەریوان و بانە
- بریندار بوونی لانیکەم ٨ کۆڵبەر بە هۆی تەقەی هێزەنیزامییەکان
- بریندار بوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاس باوەجانی بە تەقەی هێزەنیزامییەکان لە سنووری نەوسوود
- بریندار بوونی دوو کۆڵبەری مێرمنداڵ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەنیزامییەکان لە سنووری نەوسوود