هەواڵ

نەوسوود: برینداربوونی ٤ کۆڵبەری تر

09:57 - 24/4/2022

نەوسوود: برینداربوونی ٤ کۆڵبەری تر

بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، رۆژی یەکشەممە ٤ی گوڵانی ١٤٠١ – (٢٤ی ئاپریلی ٢٠٢٢)، لانیکەم چوار کۆڵبەر لە بەرزاییەکانی سنووری "شۆشمێ" لە ناوچەی نەوسوود، بە هۆی تەقەی راستەوخۆ و راوەدەوونانی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران و بەربوونەوەیان لە هەڵدێری چیاکان، بریندار بوون و رەوانەی ناوەندە پزیشکی و دەرمانییەکان کراون. 


بەپێی ئەم راپۆرتە، "ئیسماعیل سەبوک رەو" خەڵکی رەوانسەر، "دانا رەحمەتی" خەڵکی جوانڕۆ، بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەت بریندار بوون و "هوشەنگ کەریمی" خەڵکی ئاوایی "پاڵنگان" لە ناوچەی کامێران و "محەممەد فەخری" خەڵکی جوانڕۆ بە هۆی راوەدوونانی هێزەکانی حکومەت لە هەڵدێری شاخەکان بەربوونەوە و لە ئاکامدا بریندار بوون. 

هەواڵنێری هانا لە درێژەی راپۆرتەکەیدا رایگەیاندووە ژمارەی کۆڵبەرانی بریندار لەوە زیاترە بەڵام تا ئێستا تەنیا ناوی ئەم چوار شارۆمەندە ئاشکرا بووە.  
وێنەی سەرەوە "ئیسماعیل سەبوک رەو"ە لە نەخۆشخانە. 
 

11:12 - 24/4/2022 نوێ کراوەتەوە.