هەواڵ

نەوسوود: هێزەکانی حکومەت دوو کۆڵبەری دیکەیان بریندار کرد

03:17 - 1/5/2022

نەوسوود: هێزەکانی حکومەت دوو کۆڵبەری دیکەیان بریندار کرد

بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی "هانا"، کاتژمێر ١٠ی بەیانی رۆژی یەکشەممە ١١ی گوڵانی ١٤٠١ – (١ی مەی ٢٠٢٢)، کاروانێکی کۆڵبەران لە سەر سنووری نەوسوود کەوتە بەر هێرش و دەسڕێژی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران و لە ئاکامدا دوو کۆڵبەر بریندار بوون. 


بەپێی ئەم راپۆرتە، ناوی ئەو کۆڵبەرانە بەم جۆرەیە: "زانکۆ خوسرەوی" تەمەن ١٩ ساڵ و "ئومید حەبیبی" تەمەن ٢٧ ساڵ و هەرکیان خەڵکی رەوانسەرن. شایانی باسە ئەم دوو کۆڵبەرە بریندارە بۆ چارەسەرکردنی برینەکانیان رەوانەی نەخۆشخانەی پاوە کراون. 
 

03:19 - 1/5/2022 نوێ کراوەتەوە.