کۆڵبەر
مەریوان / بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان
02:45 - 24/7/2024
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی سێشەممە "٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣"لە ئاکامی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر لە سنووری "دووپلۆرە"ی مەریوان ، کۆڵبەرێک بە قورسی بریندار بووە .
ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە بۆ هانا "یاسین راستخانە" تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی ئاوایی "دووپلۆرە"ی مەریوان ، سەلمێنراوە .
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، لە ئاکامی ئەم تەقەکردنە ناوبراو دەست و قاچی بە قورسی بریندار بووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی بوعەلی مەریوان کراوە .
02:48 - 24/7/2024 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- ڕاگوێزانی سەیوان یەعقوبی بۆ ژووری تاکەکەسی بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای سێدارە
- مەریوان / دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێک پاش بانگ کرانی بۆ ئیداری ئیتلاعاتی سوپا
- جەسیم حاسڵی وەرزشوانی مەریوانی بە دانانی بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کرا
- کوژرانی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری سەردەشت
- بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە سنووری بانە