بەندکراوان
نازیلا مەعرووفیان ماوەی ٧ رۆژە مانی لە خواردن گرتووە
07:57 - 6/9/2023
بە پێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی نافی مرۆڤی هانا : نازیلا مەعروفیان رۆژنامەوانی خەڵکی سەقز و دانیشتووی تاران ، لە رۆژی چوارشەممە ٣٠ ئاگۆستی ٢٠٢٣ لە بەشی ژنانی زیندانی ئەوین ، مانی لە خواردن گرتووە و ٧ رۆژی بە سەردا تێپەر بووە
نازیلا مەعروفیان لە رێکەوتی ٣٠ ئاگۆستی ٢٠٢٣ بۆ چوارەم جار لە دەسپێکی شۆرشی ژن ژیان ئازادی ، لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کرابوو و لە شۆعبەی ٢٦ ی دادگای شۆرشی تاران بە سەرپەرشتی قازی ئیمان ئەفشاری بە تۆمەتی رێکلام لە دژی حکومەت و پیلانگێڕی بە مەبەستی شێواندنی ئەمنییەتی وڵات بە ساڵێک زیندانی تەعزیری و ١٥ ملوێن تمەن سزای نەقدی مەحکوم کراوە
شایانی باسە لە مانگرتن لە خواردنی وشکدا ، کەسی مانگرتوو هیچ جۆرە خواردنێک وەکوو ئاو و نان و سەجەم خواردنەکانی دیکە ناخوات و ئەم ژۆرە مان گرتنە لە بواری پزیشکییەوە زۆر مەترسیدارە و دەتوانێت ببێتە هۆی لە کار کەوتنی گورچیلەکان و تەنانەت وەستانی لێدانی دڵ
07:59 - 6/9/2023 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- دەستبەسەر کران و ڕاگواستنی ناهید خوداجو بۆ زیندانی ئێڤین بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی
- پەخشان عەزیزی رۆژنامەنوسی کورد بە ئەندام بوون لە گروپە دژبەرەکانی وڵات تۆمەتبار کرا
- ئەگەری ئێعدام کرانی چوار زیندانی سیاسی کورد لە کاژێرەکانی داهاتوو
- گواستنەوەی پەخشان عەزیزی رۆژنامەنووسی کورد بۆ بەندی ژنانی زیندانی ئەوین
- فواد فەتحی چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە سزای چوار ساڵ زیندانی بە سەردا سەپێنرا